مووچەی فەرمانبەران بووەتە پێوەری شکستی سیاسی!

محمد قاسم

کاتێک فەرمانبەرێکی کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستان ناتوانێت هیچ بەرنامەڕێژییەکی سەقامگیر بۆ خەرجییەکانی ماڵەوەی بکات چونکە بەرواری وەرگرتنی مووچەکەی بە تەواوەتی نادیارە، ئەم دڵەڕاوکێیە لە سنووری فەرمانگەی دارایی دەردەچێت و کاریگەریی ڕاستەوخۆ دەکاتە سەر تەواوی پێکهاتەی ئابووریی کۆمەڵگە؛ چونکە لە واقیعی ئەمرۆدا مووچەی مانگانە تەنها ژمارەیەک نییە لەسەر کاغەز، بەڵکو شادەماری سەرەکییە بۆ دابینکردنی کرێی خانوو، کڕینی خۆراک و دەرمان، دانەوەی قەرزەکان و خەرجیی پەروەردەی منداڵان.

 کاتێک دابەشکردنی مووچە دوادەکەوێت یان دەفەوتێت، خێزانەکان ناچار دەکرێن تا بە شێوەیەکی ناڕەوا باج و بارگرانیی قەیرانی نەقدیی حکومەت لە کۆڵ بگرن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی توندی توانای کڕینی هاوڵاتییان، دروستبوونی گوشاری کوشندە لەسەر بازاڕ و کاسپکارانی کەرتی تایبەت، و ناچارکردنی خێزانەکان بۆ قەرزکردن یان دواخستنی خەرجییە سەرەتایی و پێویستەکان. لە ڕووی داراییەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراویکی کانوونی دووەمی ۲۰۲٦ دا ئاماژەی بەوە کرد کە لە نێوان ساڵانی ۲۰۲۳ تا ۲۰۲٥دا، ناردنی شایستە داراییەکان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە زۆر کەمتر بووە لەوەی کە هەرێم بە مافی یاسایی خۆی زانیوە، و بەم هۆیەوە تەرخانکراوی مووچە بۆ تەواوی ۱۲ مانگی بەردەوام لەو ساڵانەدا بە تەواوەتی دابین نەکراوە—کە بێگومان ئەم ئامارانە گێڕانەوە و ئاماری ڕەسمیی ئیدارەی هەرێمن و دەبێت وەک پێگەی لایەنێک ببردرێن، نەک وەک جیاکارییەکی ژمێریاریی یەکلاکراوەی بێلایەن.

لە ڕوانگەی منەوە، نادیاری و پچڕپچڕیی مووچە دەبێت وەک قەیرانێکی نیشتمانیی زۆر جدی لە بواری دارایی گشتیدا مامەڵەی لەگەڵدا بڕکرێت، نەک وەک ئاستەنگێکی سیاسیی ڕۆژانە و ئاسایی کە بە ئاسانی تێپەڕێنرێت؛ چونکە کاتێک حکومەتێک ناتوانێت بە شێوەیەکی ڕوون بڕیار لەسەر بەرواری شایستەی دارایی فەرمانبەرانی خۆی بدات، لێکەوتە و داڕمانەکانی بە تەواوی ئابووریی وڵاتدا بڵاو دەبنەوە. لەم هاوکێشەیەدا، هەردوو حکومەت بەرپرسیاریەتیی تەواویان لەسەرە: بەغدا دەبێت بە ڕوونی ژمێریاری بۆ شایستە فیدراڵی و ئیلتزامە یاساییەکانی بڕکات، و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پابەند بێت بە بڵاوکردنەوەی شەفافی داهاتە ناوخۆییەکانی، خەرجییەکان، پابەندبوونی مووچەخۆران و پلانی نائاسایی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان. لە کۆتاییدا، هیچ بەیاننامە و لێدوانێکی سیاسی لایەنەکان ناتوانێت ببێتە جێگرەوەی تۆمارە داراییە ڕوون و سەربەخۆکان، چونکە حکومەتێک کە مووچەی هاوڵاتییانی بکاتە کارتی گوشار، ڕەوایەتیی کارگێڕیی خۆی لەدەست دەدات!

پەنجەکان بەردەوامن لە یەکتری شکاندن .

سەرباز فەریق أحمد

وێنەیەکی ڕوونە کاتێک پێنج پەنجە وەکو ئەندامی یەک دەست لەبری یەکگرتن و بەهێزکردنی یەکتری خەریکی شکان و زیانگەیاندنن بە یەکتری .
«نەوشیروان مستەفا » نووسەر و سیاسەتمەداری کورد لە کتێبی «پەنجەکان یەکتری ئەشکێنن»دا زۆر بە وردی بەشێک لە سیاسەتی حیزبە کوردێکانمان بۆ باس دەکات لە سەرەتای هەشتاکان دا کە چۆن ناکۆکی ناوخۆیی نێوانیان شەڕ و ململانیە سیاسییەکان و هەڕەشە دەرەکییەکان تێکەڵ بوون و کاریگەری لەسەر شۆڕشی ئەو سەردەمەی کوردستان دانا.

بەڵام من لێرەدا دەمەوێت ئەو ناونیشانی کتێبە بگوازمەوە بۆ سەردەمی ئێستا کە چۆن حیزبە سیاسییەکان بە هەمان ململانێیەیی یەکتر شکاندن و زیانگەیاندن بە یەک و هاووڵاتییان پەیڕەو دەکەن. لە دوای چل ساڵ زیاتر پەنجەکان بەردەوامن یەکتر شکاندن، هەڵبژاردنی پەرلەمان دوو ساڵە ئەنجام دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانراوە حکومەت پێک بهێنرێت بە هۆی ململانێی نێوان پارتی و یەکێتییەوە کە ئەمە یەکێکە لە هۆکارە سەرکیەکانی ئەم دۆخەی کە ئەمڕۆ هاووڵاتییانی تێ کەوتووە، کاریگەرییەکەی لە ململانێی سیاسی دەرچووە گوازراوەتەوە بۆ نێو دامەزراوەکان و بازاڕ و ژیانی ڕۆژانەی تاک و کۆمەڵ، هاووڵاتییان بوونەتە قوربانت ململانێ و سیاسیەتی یەکتر شکانی حیزبەکان.

ئەگەر نەوشیروان مستەفا ئەو کتێبەی وەکو مێژوویەک نووسیبێت بۆ ئەوەی بزانین لە ڕابردوودا چی ڕووی داوە، دەبێت سیاسییەکان بە بارێکی دیکەدا بیبینن و ببێت بە ئەزموونێک بۆ حیزبە سیاسییەکان کە نابێت ئەو هەڵانە دووبارە بکەنەوە، بۆ ئەوەی چی دیکە پەنجەکان یەکتر نەشکێنن و ببن بە پاڵپشت و توانا بۆ دەستێکی بەهێز داهاتوو دروست بکەن.

ئەمڕۆی کوردستان پێویستی بە سیاسەتی یەکگرتووی هاوبەش هەیە نەک سیاسەتی جیاواز بۆ یەکتر شاکانی حیزبەکان،
پەیڕەوکردنی ئەو شێوازە لە سیاسەتکردن هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانیانی تووشی قەیرانێکی سەختی ئابووری و سیاسی و ئەمنی کردووەتەوە، جگە لە کوشتن و بێ سەروشوێنکردن و یەکتر شکاندن و گەندەڵی هیچ ئەزموونێکی دیکەیان نییە.
ئەوان دەتوانن لەسەر دەسەڵات و دابەشکردنی پۆست ململانێی خۆیان بکەن، بەڵام تاوەکو ئەو شوێنەی ژیانی هاووڵاتییان و خاکی کوردستان نەخەنە مەترسییەوە و نەیکەنە قوربانی ململانێی یەکتر شکانی یەکدی وەکو چۆن ئەمڕۆ سیاسەتی بەرژەوەندی خوازی دوو بنەماڵە دۆخی هاووڵاتییانی خستووەتە مەترسییەوە، ناکرێت و نابێت ئەم دۆخە بەردەوامی پێ بدەن و پەنجەکان بەردەوامبن لە شکانی یەکتری.

جەوهەر و مانای حکومەتە!

هێمن محمد ساڵح

کاتێک حکومەتێک بەردەوام و بێبڕانەوە پرسیارە جەوهەرییەکانی سەروەری، جێبەجێکردنی یاسا و کۆنترۆڵکردنی چەک لە ڕێگەی دانوستانی درێژخایەن و سازشکردن لەگەڵ فاکتەرە چەکدارەکاندا یەکلا دەکاتەوە، گەورەترین زەرەرمەند لەم هاوکێشەیەدا تەنها ئاسایش یان سەقامگیری نییە، بەڵکو گواستنەوە و لەناوچوونی چەمک و مانای ڕاستەقینەی «حکومەت»ە لە بیری جەماوەردا. هەر بڕیارێکی دواخراو،

هەر مۆڵەتێکی درێژکراوە و هەر سازشێکی سیاسی، وانەیەکی مەترسیدار بە هاوڵاتییان دەوتێتەوە لەسەر ئەوەی کە دەوڵەت چیتر سەرچاوەی ڕەها و باڵادەستی ڕەوای دەسەڵات نیست، بەڵکو تەنها لایەنێکی لاواز و بێدەمارە لە بازاڕی دانوستاندنێکی کراوەدا کە لەگەڵ میلیشیاکان و قۆرخکاراندا هاوتایە. ئەم پاشەکشە سیستماتیکییە وا لە جەماوەر دەکات دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەت—لە وەزارەت، پەرلەمان و دادگاکان—

نەک وەک مەرجەعی یاسایی و پارێزەری مافەکان، بەڵکو وەک یەکێک لە یاریزانە دەستکۆتاکانی ناو کێبڕکێی هێز تەماشا بڕکەن کە دەبێت بۆ هەموو هەنگاوێک ڕەزامەندیی ئەو هێزانە بەدەست بهێنێت کە چەکەکەیان بەدەستەوەیە. کاتێک هاوڵاتی دەبینێت کە یاسا تەنها بەسەر بێدەسەڵاتەکاندا جێبەجێ دەکرێت و دەسەڵاتدارانیش لەبەردەم فەرماندە چەکدارەکاندا تەنها ڕۆڵی نێوەندگیر و پاڕانەوەکار دەگێڕن، ئیدی چەمکی «دەوڵەتداری» و «سەروەریی یاسا» مانای خۆیان لەدەست دەدەن و دەبنە دەستەواژەی بێناوەڕۆکی ناو کتێبەکان. لە کۆتاییدا، ئەم دۆخە پڕ لە داڕمانە کۆمەڵایەتی و سیاسییە، تەنها یەک حەقیقەتی تاڵمان بەڕوودا دەپەکێنێتەوە: قوربانیی ڕاستەقینەی ئەم دانوستانە بێبڕانەوانە تەنها یاسا یان باڵادەستیی دەوڵەت نیست، بەڵکو کۆتاییهاتنی تەواوەتیی ئیمان و ڕێزی هاوڵاتییانە بە خودی چەمک و مانای حکومەت!

دەوڵەتێک ناتوانێت لە کاتی خۆیدا شایستەکان بدات، هێشتا زیاتری لە هاوڵاتییەکانی دەوێت!

ڕامیار یەحیا

لە هەموو سیستەمێکی حوکمڕانیی سەردەمییانەدا، پەیمانی کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای دوولایەنەی «متمانە و هاوبەشی» بینا دەکرێت؛ دەوڵەت خزمەتگوزاری و شایستە داراییەکان لە کاتی خۆیدا دابین دەکات، هاوڵاتیش لە بەرامبەردا پابەندبوونە دارایی و یاساییەکانی بەجێدەهێنێت. بەڵام لە کابینەکەی مەسرور بارزانی و حوکمڕانانی هەرێمی کوردستاندا، ئەم هاوکێشەیە بە تەواوەتی تێکدراوە و بووەتە ئامرازێکی شێواو بۆ چەوساندنەوە. حکومەتێک کە مانگ دوای مانگ لە ئاست سادەترین ئەرکی خۆیدا کە پێدانی مووچە و شایستە ڕەواکانی فەرمانبەرانە ئیفلیج و دەستەپاچەیە، بە هەمان ئەو دەستە شەلەلەیەوە دێت و بڕیاری نوێ بۆ توندکردنەوەی باج، بەرزکردنەوەی کرێی خزمەتگوزارییە داڕزاوەکان و سەپاندنی سزای دارایی دەردەکات!

ئەم دژایەتییە تۆقێنەرەی نێوان «پابەندبوونی دواکەوتوو»ی حکومەت و «ستاندنەوەی دەستبەجێ» لە هاوڵاتی، ڕوونترین بەڵگەی داڕمانی ئەخلاقیی سیستمی حوکمڕانییە. کاتێک فەرمانبەر دەبێت مانگەکان چاوەڕێی حەقدەستی ماندووبوونی بکات، حکومەت هیچ حیسابێک بۆ سوود یان قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی ناکات. بەڵام کاتێک تۆرەکە دەگاتە سەندنەوەی کرێی کارەبا، ئاو، یان باجی کاسپکاران، هەمان دەسەڵاتدار یەک ڕۆژ دواکەوتن نابوورێت و خێرا سزای دارایی و بڕین بەسەر جەماوەردا دەسەپێنێت. دەسەڵاتداران متمانەیان کردووە بە شەقامێکی یەکئاڕاستە؛ داوای پابەندبوونی سەدا سەد لە جەماوەر دەکەن، کاتێک خۆیان سەدا سەد لە بەجێهێنانی ئەرکەکانیان فەشەلیان هێناوە.

کۆتایی ئەم ناهاوسەنگییە جەرگبڕە، حەقیقەتێکی زۆر تاڵمان بەڕوودا دەپەکێنێتەوە کە هیچ نووسراوێکی فەرمی ناتوانێت پەردەپۆشی بکات: متمانە پرۆسەیەکی دوولایەنەیە و ناكرێت تەنها لە سەر شانی هاوڵاتی بێت؛ ئەگەر دەسەڵاتداران داوا دەکەن هاوڵاتییان بەبێ کەموکاسڕی پابەندی ئەرکەکانیان بن، دەبێت سەرەتا حکومەتیش فێربێت چۆن لە کاتی خۆیدا ئەرک و پابەندبوونەکانی خۆی بەجێبهێنێت.

پارتی و یەکێتی مەحاڵیان کردە سیستەمێکی سیاسی!

شوان عبدالرحمن حارس

ئەگەر لە جیهانی سیاسەتدا پێوەرێک هەبێت بۆ داهێنانە سەیر و سەمەرەکان، ئەوا بێگومان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەورەترین داهێنانیان تۆمار کردووە؛ ئەوان شتێکی مەحاڵیان بەدەستهێنا کاتێک توانییان “چاوەڕوانیی بێكۆتایی” لە حاڵەتێکی کاتی و بێزارکەرەوە بگۆڕن بۆ سیستەمێکی سیاسیی تەواو و جێگیر لەم هەرێمەدا .

لەم وڵاتەدا، کاتێک هاوڵاتییەک لەدایک دەبێت، یەکەمین شت کە فێری دەبێت چۆنیەتیی مانەوەیە لەناو ڕیزێکی درێژی چاوەڕوانیدا: چاوەڕوانی بۆ هاتنی کارەبا، چاوەڕوانی بۆ مووچەی مانگێک کە بەهۆی ململانێی حزبییەوە دواکەوتووە، چاوەڕوانی بۆ پێکهێنانی حکومەت دوای ساڵێک لە هەڵبژاردن، و تەنانەت چاوەڕوانی بۆ ڕێککەوتنێکی سادەی نێوان دوو بەرپرس بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر چارەنووسی پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری بدرێت . ئەم دوو حزبە دەسەڵاتدارە زۆر وەستایانە توانیویانە کلتووری “سبەی ڕێکدەکەوین” و “لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ چارەسەر” بکەنە ستراتیژی سەرەکیی حوکمڕانی، بە جۆرێک کە ئیتر هیچ کەسێک سەری سوڕ نامێنێت کاتێک دەبینێت پەرلەمان بۆ چەندین مانگ دادەخرێت یان بڕیارە ئابوورییەکان بەهۆی ناکۆکییەک لەسەر پشکی نەوتەوە ڕادەگیرێن .

ئەم وەهمە سیاسییە کە تێیدا دەسەڵات بەردەوام بەڵێنی چاکسازی دەدات و دواتریش بە بیانووی ڕێکنەکەوتن لەگەڵ لایەنی بەرامبەر دەیخاتە دوواوە، نەک هەر ئیرادەی جەماوەری شکاندووە، بەڵکو وەهای لە مرۆڤی کورد کردووە کە ئیتر خەونەکانیشی بچووک بکاتەوە بۆ ئاستی چاوەڕوانییەکی زۆر نزم . لەبری ئەوەی نەوەی نوێ چاوەڕێی بونیاتنانی ژێرخانێکی مۆدێرن و داهێنانی تەکنەلۆژی بکات، ناچار کراوە چاوەڕێی ئەوە بێت بزانێت کەی هەردوو مەکتەب سیاسییەکە ئامادەن لەسەر مێزێک دابنیشن تا ژیانی ڕۆژانەی خەڵک لەم ئیفلیجییە ڕزگاری ببێت . ئەم سیستماتیککردنی چاوەڕوانییە گەورەترین چەکی نوخبەی سیاسییە بۆ بێزارکردن و ماندووکردنی کۆمەڵگا، چونکە کاتێک هاوڵاتییەک بۆ چەندین ساڵ تەنیا خەریکی چاوەڕوانیی گەڕانەوەی مافە سەرەتاییەکانی دەبێت، هەرگیز وزە و کاتی ئەوەی نابێت بیر لە گۆڕانکاریی ڕیشەیی و لێپرسینەوە لە دەسەڵات بکاتەوە . بۆیە ئەوەی پارتی و یەکێتی دروستیان کردووە حوکمڕانی نییە، بەڵکو ژوورێکی گەورەی چاوەڕوانییە کە تێیدا تەمەن و ئومێدی میللەتێک دەسووتێت، لە کاتێکدا ئەوان لە پشتی پەردەوە ئاهەنگی مانەوەی خۆیان دەگێڕن .

هاووڵاتیی عێراقی پێویستی بە وتارێکی تری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی نییە!

بەڵێن جەمال بابەکر

کاتێک هاووڵاتییەکی ئاسایی عێراقی گوێی لە سەرۆکوەزیران یان بەرپرسێکی نوێ دەبێت کە بە ڕووخسارێکی جدیییەوە لەسەر شاشەکان دەڵێت: “ئێمە شەڕی گەندەڵی دەکەین”، ئیتر تووشی بێزاری و ماندوێتییەکی قووڵ دەبێت؛ چونکە ئەم دەستەواژەیە چەندین دەیەیە دووبارە دەبێتەوە بێ ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەک لە ژیانی ڕۆژانەیدا دروست بکات. هاووڵاتیی عێراقی ئیتر تێپەڕیوە لە قۆناغی بڕواکردن بە وتاری ئاگرین و لێدوانی ڕاگەیاندنەکان؛

ئەوەی هاووڵاتی لە ئێستادایە بەڕاستی دەیەوێت گوێی لێبێت، وەڵامی روون و بڕواپێکراوە بۆ کۆمەڵێک پرسیاری زۆر سادە: پارەکە بۆ کوێ چوو؟ کێ پارەکەی برد؟ کێ لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەکە کرد؟ ئایا پارە دزراوەکە گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت؟ ئایا هیچ بەرپرسێک تاوانبار کرا و سزادرا؟ و لە هەمووی گرنگتر، دوای ئەوە چی لەسەر زەمینی واقیع گۆڕا؟ لەم ڕەوشە تەنزئامێزەدا، دەبێت زمانی حاڵی جەماوەر بە ڕوونی دەرببڕین: “هاووڵاتی بە قەد بەسیار گوێی لە وتار و ڕستەی قەبە بووە؛ ئەو لە ئێستادا تەنیا دەیەوێت گوێی لە ژمارەیەک بێت: چەند لە پارە دزراوەکە گەڕێندرایەوە؟” ئەم خواستە ڕەوایە نیشانەی ئەوەیە کە متمانەی گشتی بە دروشمە سیاسییەکان بە تەواوەتی ڕووخاوە.

چاکسازیی ئابووری و سەروەریی یاسا بە دەستەواژەی جوانی ناو پرێس کۆنفرانسەکان ناپێورێن، بەڵکو بە بەرجەستەبوونی دادپەروەری لە ژیانی خەڵکدا هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت. لە کۆتاییدا، سیاسەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەبێت تەنیا و تەنیا لە ڕێگەی بەڵگەی بەهێز، دادگاییکردنی ئاشکرا و بڕی پارەی گەڕێنراوەوە بۆ خەڵک باس بوبکرێت، نەەک لە ڕێگەی دروشمی بەتاڵ کە تەنیا بۆ کڕینی کات و داپۆشینی شکستەکان بەکاردەهێنرێن.

قەیرانی پشتەوەى دیمەنەکان

چۆمان محمد امین

لە ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتیی هاوچەرخی عێراق و هەرێمی کوردستاندا، سەرنجڕاکێشترین دیاردە بریتییە لە بوونی پلەبەندییەکی زۆر سەیر و ئاوەژوو لە دابەشکردنی سەرنج و ئاگایی گشتیدا. کاتێک قەیرانێکی زەبەلاحی دارایی یان مووچە ڕوو دەدات کە بەستراوەتەوە بە بژێوی و چارەنووسی سەدان هەزار خێزانی کەمئامادە و کارمەندانی دەوڵەت، بە شێوەیەکی سەیر و جێی سەرنج، ئاستی گفتوگۆی گشتی و بڵاوبوونەوەی لە میدیاکاندا زۆر کەمتر و لاوازتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ دەمەقاڵێیەک یان دەنگۆیەکی ناڕوونی نێوان دوو کەسایەتیی دیاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان،

یان بڵاوبوونەوەی چیڕۆکێکی مۆدێل و فاشن! پرسیاری جەوهەری، تاڵ و بکوژ لەم هاوکێشەیەدا ئەوەیە: کێ ئەم بڕیارە بێبەزەییەی دا کە شەڕ و درامای تایبەتیی کەسایەتییە ئینتەرنێتییەکان شایستەی سەرنجی نیشتمانیی زیاتر بێت لە سەرکەوتن یان داڕمانی ئابووریی خێزانە ئاساییەکان؟ لەم واقیبە تەنزئامێزەدا، مرۆڤ ناچارە زمانی حاڵی دەسەڵاتدارانی میدیا و سیاست بەم شێوەیە دەرببرێت: “ئێمە ناتوانین قەیرانی بێکاری و نەبوونی مووچەکەت بۆ چارەسەر بوبکەین، بەڵام بێگومان دەتوانین درامایەکی نوێی ئینفلۆئەنسەرێک بکەینە بابەتێکی نیشتمانی تاوەکو خەمە ئابوورییەکانت لەبیر بچێتەوە!” ئەم جێبەجێکردنە هۆشیارانەی سەرگەرمکردن نیشانەی ئەوەیە کە دەستەبژێری دەسەڵاتدار فێری ئەوە بوون چۆن ڕووداوە لاوەکییەکان بوبکەنە چەترێک بۆ داپۆشینی قەیرانە ستراتیژییەکان.

کاتێک ڕەنگاڵەیی و درامای کەسایەتییە مەشهورەکان دەبنە ئامرازی ئاراستەکردنی ئاگایی جەماوەر، ئیتر تەواوی پرسیارە جدییەکان لەسەر بەهەدەردانی سەرمایەی نیشتمانی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بە بێدەنگی دادەپۆشرێن. لە کۆتاییدا، تا ئەو کاتەی کۆمەڵگە فێری ئەوە نەبێت کە بەهای دیاردەکان بەپێی کاریگەرییان لەسەر ژیانی واقعی بسەنگێنێت، کەسایەتییە مەشهورەکان و دراماکانیان هەمیشەیی دەبنە باشترین پەناگە بۆ دەسەڵات تا لە پشتیانەوە لە لێپرسینەوە و بەرپەرسیارێتیی قەیرانە نیشتمانییەکان هەڵبێن.

ئازادی ل هەرێما کوردستانێ

هێرش صالح عبداللە

  
بێ گومان ئازادیا ڕادەربڕینێ ئێک ژ مافێن بنەڕەتیێن هەر مرۆڤەکی یە، و دەمێ لایەنێن دەسەڵاتدار سنوورداریێ دئێخنە سەر ڤی مافی  باندورەکا راستەوخۆ ل سەر هەموو بەشێن جڤاکی دروست دکەت و دبیتە ئاریشەکا مەزن دناڤ هەمی وەلاتی دا ، کۆنترۆڵکرنا دەنگێ سەربەخۆ /ل گەلەک دەم و جهان ، دەسەڵات هەوڵا کێم کرن  یان بێدەنگکرنا دەنگێن ڕەخنەگر و ڕۆژنامەڤان و ماموستایا ب تایبەت ددەت، ئەڤەژی زیانێ دگەهینیتە بڕیارێن دادپەروەرانە و پاشەکشێ ب پرۆسەیا دیمۆکراسیێ دکەت ، ترس و بێدەنگی د جڤاکی دا  پەیدا دبیت دەمێ ئازادیا ئاخفتنێ و دەربریناهزران دهێتە بەرتەنگکرن ، ترس د ناڤ جڤاکی دا بەلاڤ دبیت ، کو ئەوژی باوەریا گەنجان و هەووڵێن پێشڤەچوونێ و سەرکەفتنێ ژناڤ دبەت و هزرێن نوو و ئافرێنەر بێدەنگ دکەت دناڤا مللەتی دا ، ماف و دادپەروەری زوڵم و نەبوونا ئازادیا ڕادەربڕینێ دەستکەفتێن ئابووری و ئاڤەدانیێ ژی بێ مفا دکەت و سنوردار دکەت ، چونکی بێی ئازادیا ئاخفتنێ ئاستەنگێن خەلکی ناگەهنە کەتوارێ بڕیاردانێ و گەندەڵیا گەندەلکاران ژی دهێتە ڤەشارتن .

کوردستان و گەندەڵى

ئاسۆ حسن محمد

ئەمڕۆ لەناوچەكە عێراق و هەرێمی كوردستانیش زۆرترین قسە و باس لەوە بارەیەوە كراوە و دروشمی حكومەتەكەی ئێستاش چاكسازیی و ڕووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵییە، بەڵام وەك چاودێران دەڵێن ماوەیەكی زۆر بەسەر دەرچوونی یاسای چاكسازیدا تێپەڕیوە و هێشتا دەرئەنجامێكی كردەیی دەرنەكەوتووە ، وەك شارەزایان باسی دەكەن گەندەڵی لە فراوانترین پێناسەیدا بریتییە لە بەکارهێنانی دەسەڵات و سەروەت و پێگەی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی ، جا ئەو بەرژەوەندیە تایبەتیە دەکرێ هی کەسێک، گروپێک، حزبێک، خێزانێک یان ناوچەیەکی دیاریكراو بێت. ئەمە ئەو پێناسە گشتیەیە کە زۆرترین لێکۆڵەر و دەزگای نێودەوڵەتی گرنگی وەکو بانکی نێودەوڵەتی و رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتیش پەسەندی دەکەن ، گه‌نده‌ڵى له‌هه‌رێمى كوردستان چوارچێوه‌ى گه‌نده‌ڵى تێپه‌ڕاندووه‌ و خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ به‌تاڵانبردن ، ڕاسته‌ له‌ وڵاتێكه‌وه‌ بۆ وڵاتێكی تر ڕێژه‌كه‌ی جیاوازه‌ و میكانیزمی به‌رجه‌سته‌بوونی بۆ واقیعێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دیسان جیاوازه‌ وە ئەکرێت جیاواز تر بێ ، به‌ڵام واقعى هه‌رێمى كوردستان شتێكى تر ده‌ڵێت ، بۆنموونه‌ له‌وڵاتێكى مۆدێرن ڕه‌نگه‌ گه‌نده‌ڵى هه‌موو جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگاى نه‌گرتبێته‌وه‌، تەنها کۆمەڵس جومگەیەکی وڵاتەکەی گرتبێتەوە ، به‌ڵام لێره‌ پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی جیهانی سێیه‌م و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كه‌ گه‌نده‌ڵی دیارده‌یه‌كی واقعیه‌ و كۆمه‌ڵگاكانی له‌ گه‌شه‌ی شارستانی و مه‌عریفی و بگره‌ ئابووریش وه‌ستاندووه‌ و ڕێگه‌ نادات كۆمه‌ڵگاكان قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتنی شارستانی خۆیان په‌ره‌ پێ بده‌ن و عێراق و هەرێمی كوردستانیش پشكی سەرەكییان بەركەوتووە لەم نەخۆشی گەندەڵیە ،

شكستى ئابوورى و دامه‌زراوه‌یى ڕویداوە له‌هه‌رێمى كوردستان هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌و به‌هه‌ده‌ردان  و تاڵانكردنانە بووە كه‌ له‌ساڵانى ڕابردوو له‌لایه‌ن دەسەڵاتی حکومڕان لە کوردستان ئەنجامدراوە قسەی زۆر و کرداری کەممان لە شەڕی پێویستی دژە گەندەڵیدا هەبووە ، هەوڵی زۆر دراوە کە گەندەڵی وەکو کولتور وێنا بکرێت و گشتگیر بكرێت و ببەسترێتەوە بە ڕووداوە مێژوییەكانەوە ، ئەمەش تەنیا بۆ خۆ دزینەوە و بیانوو دۆزینەوەیە بۆ پەرەپێدان و بەردەوامیدان بە گەندەڵیە نهێنی و زاقەکانی وڵات . دەنا هیچ راستیەکی زانستی و مێژوویی نیە بیسەلمێنێ کە گەندەڵی کولتورە و قەدەری هەندێ میللەت و وڵات وایە کە ئەکرێ تێیدا هەبێ وەك کلتوور بەرجەستە بکرێت و ئاشنا بکرێت بە هەموو چاودێران وەك هاوڵاتی و وڵاتانی دیکە و دژە گەندڵەیەکان ،
ئەوە راستە کە زۆر وڵات بە رێژەی جیاواز دووچاری گەندەڵی بوون و دەبن، بەڵام لە هەرێمی كوردستان و هەرجێگەیەكی دیكە كە گەندەڵی سەرجەم جومگەكانی فەرمانڕەوایی داگیر دەكات ،  لە ڕێگەی بەرەنگاربوونەوە و مامەڵە کردن لەگەڵ ئەو هۆکارانەی دەرفەتەکان بۆ گەندەڵی فراوان دەکەن، ئایندەی ئەو وڵاتانەی دەست نیشان کردووە. 
ئەو جۆرە گەندەڵییەی لە هەرێمی كوردستان دەبینرێت جیاوازە لە زۆربەی جیهان بەوەی لایەنە گەندەڵەكان خۆیان باس لە نەهێشتنی گەندەڵی دەكەن و خۆیان بە هۆكاری نەهێشتنی گەندەڵی دەناسێنن ، جوانتر بڵێم دەستی پیسی خۆیان بە ئاوریشمێك لەژێر ناونیشانی دەست پاکی دەسڕن ، پرۆژە بۆ كۆتایی هێنانی گەندەڵی پێشكەش دەكەن ، ئەوە لە كاتێكدایە هیچ كەس و لایەنێك دەستی نەگرتوون و زۆرینەی گەندەڵییەكانیش لەهەردوو جۆری یەكەم و دووەم هەبووە و جۆری دووەم بووەتە چەترێكی گەورە و پەنایەكی فراوان بۆ خۆشاردنەوەی گەندەڵكاران و ئەوەشی جێگەی سەرنجی مێژوو نووسانە بەشێك لە پەرەپێدانی گەندەڵییەكە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو بەرپرسانەی مێژوویەكی دوور و درێژیان هەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییەكانی رژێمی پێشوو ، بەوەش مەترسی گەورەیان بۆ سەر مێژووەكەی خۆشیان دروستكردووە، لەرۆژی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا هەموو ساڵێک سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی حكومەتیش كۆكن لەسەر ئەوەی لەناوخۆی هەرێم و دامودەزگاكان و گرێبەستەنەوتیەكان و سنوورەكان و جیاوازی ژیانی خێزان و كەسوكارە نزیكەكان و كۆمپانیاكانی نزیك لە دەسەڵاتداران زۆر جیاوازە لە ژیانی ئاسایی خەڵك و هاونیشتیمانی ئەوەش زۆرینەی خەڵکی بەدگومان كردووە لەوەی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان هێندە فراوان و بەرقەرارە كە هیچ فەرمانگەیەكی هەرێمی كوردستان بەدەر نەبێت لە گەندەڵی جۆری یەكەم و دەسەڵاتدارانیش سواغدرابن بە گەندەڵی ، ئەوە لە كاتێكدا ڕاپۆرتە رۆژنامەوانیەكان و پەرلەمانتاران و شارەزایانی بواری گەندەڵیی بەبەڵگەوە ئەو ڕاستییانە دەسەلمێنن و لەبری ئەوەش لە شوێنێكدا كۆتایی بەو دۆخە بێت كە چی تادێت زیاتردەبێت و لەبەرامبەریشدا نیگەرانییەكانی خەڵكیش بەرەو هەڵكشان دەچێت ، ئێستاش دەیان دژە گەندەڵکاران دەبینین لە کەناڵەکانی حوکومەت و لایەنە بێلانەکانی دیکە وە هەروەها لە سۆشیاڵ میدیاش دەیان بینین کە بە بەڵگەی ورد و زاق و ڕاستی قسە لەسەر گەندەڵیەکان دەکەن ،کەچی هیچ

یەکێك لە بەڵگەکان نرخیان بۆ دانانرێت لەو وڵاتە تەنها لەبەر ئەوەی خۆیان دەسەڵاتن نەك بەڵگەکان !

هەمووان دەڵێن لەگەڵ پەرلەمانین — کەواتە کێ ڕێگری لێدەکات؟

سەربەست سەعید ساڵح

سەرکردە و گوتەبێژانی پارتە باڵادەستەکان ڕۆژانە بە گەرمی دەردەکەون و بە یەک دەنگ کۆمەڵێک دروشمی لەبەرکراو دەڵێنەوە، کەچی هەموو دامەزراوە شەرعی و یاساییەکانی وڵات لە خاڵی سفردا چەقیون.

کێ لەگەڵ کاراکردنەوەی خێرای پەرلەمانە؟ هەموان دەڵێن ئێمە!
کێ لەگەڵ پێکهێنانی خێرای کابینەی حکومەتە؟ هەردوولا دەڵێن ئێمەین!
کێ پشتگیری لە ڕێزگرتن لە دەنگی خەڵک و ئەنجامی هەڵبژاردن دەکات؟ هەردوو پارت پێداگری لەسەر دەکەن!
کێ پارێزەری بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان و خەمی هاوڵاتییانە؟ بێگومان هەردوولا خۆیان بە تاکە فریادڕەس دەزانن!
کێ لەگەڵ یەکڕیزیی نەتەوەیی و پاراستنی قەوارەی هەرێمە؟ هەموو بەیاننامە فەرمییەکان بەم دروشمە دەستپێدەکەن!

لێرەدا پرسیارە سادە و بنەڕەتییەکە دروست دەبێت: ئەگەر هەموو لایەک لەگەڵ هەموو ئەم پرەنسیپە پیرۆزانەدان، کەواتە بۆچی لە واقیعدا هیچ شتێک ڕوونادات و کێ ڕێگری لە کاروانی حکومڕانی دەکات؟

ئەم تەنگژەیە بە تەواوی لەو دوو کەسە دەچێت کە لە تەنیشت ئۆتۆمبێلێکی پەکیەکەوتوودا وەستاون: «هەردووکیان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە دەبێت ئۆتۆمبێلەکە بجوڵێت، هەردووکیشیان کۆکن لەسەر ئەوەی بزوێنەرەکە گرنگە، هەروەها هەردوولاش لەسەر ئەوە کۆکن کە شۆفێرەکە دەبێت بەرپرسیار بێت؛ تەنیا لەسەر یەک شتی بچووک ڕێکنەکەوتوون: کێ مافی ئەوەی هەیە دەست لە سوکانەکە بدات!»

بەرپرسیارێتیی ڕاستەقینەی سیاسی بەوە ناپێورێت کە پارتەکان لە ڕاگەیاندنەکانیاندا بانگەشەی چی دەکەن یان دەڵێن پشتگیری لە چ پڕۆژەیەک دەکەن، بەڵکو تەنیا و تەنیا بەوە دەپێورێت کە لە واقیعدا ڕێگە دەدەن دامەزراوەکان چەندە سەربەخۆ بن و چ ئەرکێک بەجێبهێنن.

👤
Live: 16 Today: 25 📊 Click Here